تیمێكی ئاگركوژێنەوەی ئیتاڵیا، بەشێك لە جەستەی ماریا بیایان لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزیەوە كەتێیدا لەگەڵ كوڕە 45 ساڵیەكەی دەژیا، ئێستاش كوڕەكەی گومانلێكراوی یەكەمە لە كوشتنی دایكی .
كەسێكی نەناسراو پەیوەندی بە تیمی ئاگركوژێنەوە دەكات، لەبەر ئەوەی بۆنی غاز لە ماڵەكەوە هاتووە، ئاگركوژێنەوەكان پاشماوەی جەستەی ژنەكە لە ماڵەكەدا دەدۆزنەوە، دواتر چەند بەشێكی دیكەی جەستەی ژنەكە بە لێنراوی لە ناو فڕن دا دەدۆزنەوە، چەند ئەندامێكی دیكەی جەستەشی لە ناو مەنجەڵێك دەدۆزنەوە، كە ئاوی تێكراوە و ئامەدەبووە بۆ لێنان، پێیەكانیشی لەناو بەفرگردا دە دۆزنەوە.
تا ئێستا لێكۆڵینەوە بۆ دەرخستنی كات و هۆكاری كوشتنەكەی بەردەوامە، تاكە گومانلێكراویش كوڕەكەیەتی، كە مێژوویەكی درێژی لەگەڵ نەخۆشییە دەروونیەكاندا هەیە و مانگی رابردوو لە سەنتەری نەخۆشیە دەروونییەكان هێنراوەتە دەرەوە تا لەژێر چاودێری دایكیدا بێت !


